هه‌ولێر.. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بریندارانی رووداوه‌كه‌ی قەزای حه‌مدانییه به‌سه‌ر کردەوه
هه‌ولێر.. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بریندارانی رووداوه‌كه‌ی قەزای حه‌مدانییه به‌سه‌ر کردەوه
رێزدار نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی 27-9-2923 سەردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمه‌رجه‌نسی له شاری هه‌ولێر کرد‌و له نزیكه‌وه بریندارانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی قەزای حه‌مدانییەی به‌سه‌ركرده‌وه.
لەو بەسەرکردنەوەی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هەریەک لە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری تەندروستی و پارێزگاری هەولێرو قائیمقامی عەنکاوەو بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر یاوەری بوون، نێچیرڤان بارزانی پەرۆشی خۆی بۆ کارەساتەکە حەمدانیە نیشاندا‌و له نزیكه‌وه لە دۆخی بریندارانی پرسیەوە و گفتوگۆی لەگەڵدا ئاڵوگۆر کردن..
دواتر بۆ دەزگاکانی راگەیاندن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی بوو، هاتووین لێره ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر بكه‌م، كه به‌ڕاستی هه‌ر له سه‌ره‌تا و سه‌عاتی یه‌كه‌می روودانی ئه‌و كاره‌ساته، ئه‌وان ئه‌مبۆڵانسیان ناردە شوێنی رووداوەکە ..
سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌مه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆ‌یه و ده‌بێت هه‌موومان له‌گه‌ڵ ئه‌و خوشك و برایانه بوه‌ستین …
گوتیشی: هه‌رشتێك پێویست بێت و ئێمه له‌خزمه‌ت ده‌بین، ئه‌وانه عه‌زیزی ئێمه‌ن، ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئه‌واندا هاتووه، وا حیساب ده‌كه‌ین هی خۆمانه و هی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌موومان به دڵ و به‌گیان له‌گه‌ڵیانین…
جێ وەبیرهێنانەوەیە شه‌وی رابردوو له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه و به‌هۆیه‌وه سەدان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو برینداربوون …
کارەساتەکەش له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهان كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه.