پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ل كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه برینداره‌كانی سه‌نگه‌ری كوردستان (( شه‌هیدانی زیندوو)) كۆبووه‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ل كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه برینداره‌كانی سه‌نگه‌ری كوردستان (( شه‌هیدانی زیندوو)) كۆبووه‌وه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 28_9_2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگادا له‌گه‌ل كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه برینداره‌كانی سه‌نگه‌ری كوردستان (( شه‌هیدانی زیندوو)) كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تا پارێزگاری هه‌ولێربه‌خێرهاتنی سلاح فه‌یلی سه‌رۆكی كۆمه‌له‌كه‌و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه برینداره‌كانی سه‌نگه‌ری كرد" رۆڵی ئه‌وانی له خه‌باتی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی به‌به‌رزی نرخاند.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ناز جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌بوو. سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه برینداره‌كانی سه‌نگه‌ری كوردستان باسیان له به‌ربه‌سته ته‌ندورستییه‌كانی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان كرد‌و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و كۆژانانه كرده‌وه كه ((شه‌هیدانی زیندوو)) رۆژانه رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه" له‌م رووه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر ئاماده باشی پارێزگای نیشاندا بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته ته‌ندورستیانه‌ی رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه له به‌جێگه‌یاندنی داخوازیه‌كانیان درێغی ناكه‌ن .