لەژێر دروشمی زانست و خۆڕاگری و بەردەوامی ئاهەنگی دەرچووانی خولی 42ـەمـین زانکۆی سەڵاحەددین بەرێوەچوو

لەژێر دروشمی زانست و خۆڕاگری و بەردەوامی ئاهەنگی دەرچووانی خولی 42ـەمـین زانکۆی سەڵاحەددین بەرێوەچوو

لەژێر دروشمی زانست و خۆڕاگری و بەردەوامی
ئاهەنگی دەرچووانی خولی 42ـەمـین زانکۆی سەڵاحەددین بەرێوەچوو

ئێوارەی پێنج شەممە رێکەوتی 5-10-2023 بەبەشداری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە هەولێری پایتەخت ئاهەنگی دەرچوونی خوولی 42ی زانکۆی سەڵاحەدین لە ژێر دروشمی زانست خۆڕاگری بەردەوامی بەڕێوە چوو…
تێدا بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا لە رێورەسمی ئاهەنگی دەرچووانی خولی 42ـەمینی زانکۆی سەڵاحەددین وێرای پیرۆزبایی کردن لە قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆو کەسوکاری قوتابیان، تیشکی خستە سەر کۆمەلێک پرسی هەنوکەیی هەرێمی کوردستان.
لە بەشێکی گوتارەکەیدا بەرێز سەرۆکی حکومەت رایگەیاند: پێشخستنی بواری پەروەردە و خوێندن و پاڵپشتیكردن و بەرەوپێشبردنی ئاستی زانكۆ و ناوەندە ئەكادیمییەكان، بەشێكی گرنگە لە كارنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاراستەی هێنانەدیی گۆڕانكاری و پێشخستنی سیستەمی پەروەردە و خوێندنی باڵا كە گونجاو بێت لەگەڵ پێشكەوتنەكانی زانست و تەكنەلۆژیا لەو سەردەمەدا.
وەك چەند جارێكی تریش باسم كردووە، ئامانجی ئێمە ئەوەیە كوردستان بكەین بە كۆمەڵگەیەكی پڕ زانست و مەعریفە و قوتابییە دەرچووەكانمان تەنیا هەڵگری بڕوانامە نەبن، بەڵكوو ئامانجمان ئەوەیە كە قوتابیانی كوردستان فێری ئەو پسپۆڕی و شارەزاییانە بن كە بۆ پێشكەوتن و گەشەكردنی كوردستان پێویستن و دەمانەوێ ببنە پاڵپشتێكی بەهێز بۆ گەشەپێدانی ئابووریی وڵاتەكەمان. هەروەها مرۆڤێكی داهێنەر و تێگەیشتوو و لێهاتوو بن كە بتوانن سوود بە كۆمەڵگەی خۆیان بگەیەنن.

ڕەنگە خەمی زۆربەی دەرچووان ئەوە بێت كە دوای ئەوەی خوێندنیان تەواو كرد، كارێكیان دەست بكەوێت، كە ئەمەش مافێكی ڕەوایە، هەرچەندە بەشێكی هەرە زۆری دەرچووانی زانكۆكانمان، داواكارییان ئەوەیە لە دامودەزگاكانی حكومەت و كەرتی گشتی دابمەزرێن، با بە مووچەیەكی كەمیش بێت، هۆكارەكەش ئەوەیە كە هەلومەرجی كاركردن لە كەرتی گشتی و دەزگاكانی حكوومەت باشتر و مسۆگەرترە، بەڵام ئێمە لە ڕێگەی چاكسازییەكانمان لە یاسای كاردا، كارمان كردووە بۆ ئەوەی هەلومەرجی كاركردن لە كەرتی تایبەتیش، بە تایبەت لە ڕووی پاراستنی مافە یاساییەكان و دابینكردنی داهاتووی ئەوانەی لە كەرتی تایبەت كار دەكەن، باشتر بكەین و هاوشێوەی كەرتی گشتی بێت.
دەربارەی پرسی چاکسازی کابینەی نۆی حکومەتی کوردستان بەرێز مەسرور بارزانی فەرمووی: لە چەند ساڵی ڕابردوودا، سەرەڕای چەندین قەیران و هاتنەپێشەوەی دەیان كێشە و ئاستەنگ و نەناردنی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام بووە لە جێبەجێكردنی كارنامە چاكسازییەكانی و پێشكەوتنی باشیش لە هەموو بوارەكاندا بەدی هاتووە. هەر بۆ نموونە كاری باش كراوە لە بوارەكانی كەمكردنەوەی بیرۆكراسی لە فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەت و سنوورداركردن و كەمكردنەوەی گەندەڵی و بنبڕكردنی، ڕێگەگرتن لە بەفیڕۆدانی داهاتی گشتی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات، هەروەها باشتركردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و بەدیجیتاڵكردنيان و چاكسازیكردن لە سیستەمی بانكی و كاركردن بۆ هەمەجۆركردنی ئابووری و پەرەپێدان و بایەخدان بە كەرتی كشتوكاڵ و هەناردەكردنی بەروبوومی كشتوكاڵی بۆ بازاڕەكانی دەرەوە، پەرەپێدان بە وەبەرهێنان و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵكی كەمدەرامەت و دەیان دەستكەوتی دیکە.

بێگومان ئەگەر حكومەت لە دۆخێكی ئاساییدا بووایە و ڕووبەڕووی چەندین قەیران نەبایە، ئەوا بارودۆخی وڵاتەكەمان لە هەموو ڕوویەكەوە لە ئێستا باشتر دەبوو، بەڵام ئێمە هەمیشە بە ئومێدەوە لە داهاتوو دەڕوانین و دڵنیام دۆخی ئابووریش باشتر دەبێتەوە و بازاڕ زیاتر دەگەشێتەوە و دەرفەتی كاری زیاتریش بۆ گەنجانی كوردستان بەردەست دەبێت.

زانکۆی سەڵاحەدین دێرینترین زانکۆی هەرێمی کوردستانە، لە ساڵی 1968 لە سلێمانی دامەزراوە، لە ساڵی 1981 گواسترایەوە بۆ هەولێر، 16 کۆلێژ و 95 بەشی هەیە