نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له ڕێوره‌سمى يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌ڵمانيادا كرد
ئێواره‌ى پێنجشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له ڕێوره‌سمى يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌ڵمانيادا كرد كه به "ڕۆژى يه‌كگرتنه‌وه" ناسراوه و له‌لايه‌ن كونسولخانه‌ى گشتيى ئه‌ڵمانياوه له هه‌ولێر، ساز كرا.
له ڕێوره‌سمه‌كه‌دا نوێنه‌رانی سه‌رۆک بارزانی و سه‌رۆک وه‌زیران و ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى به‌رپرسانى باڵای هه‌رێمى كوردستان و ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتانى بيانى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و كه‌سايه‌تى و ميوان له پێكهاته جياكانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون.
نێچيرڤان بارزانى پيرۆزباييى ڕۆژى نيشتمانى له ئه‌ڵمانيا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاسی بانگهێشتکردن و ده‌ستخۆشى له ئاماده‌كاران و ستافى كونسولخانه‌ى ئه‌ڵمانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ڕێكخستنى چالاكييه‌كه.