بڕیاری مۆڵەت دان بە زەوی سندووقی چووە بواری جێبەجێکردن
بڕیاری مۆڵەت دان بە زەوی سندووقی چووە بواری جێبەجێکردن
بڕیاری پێدانی مۆڵەت بە زەوی سندووقی لەژێر جێبەجێکردن دایە و خەڵکێکی زۆریش سوودمەند بوونە لە بڕیارەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
دوای پێداچوونەوە و کەمکردنەوەی نرخی ئەو زەویانەی سندووقین حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە چەند مەرجێک مۆڵەت بە زەوی سندووقی بدات، ئێستا بڕیارەکە لەژێر جێبەجێکردن دایە، ھەر ھاووڵاتییەک زەوی ھەیە تەجاوزە، بەڵام دەکەوێتە نێوان دوو خانوو دەتوانێت مۆڵەتی دروستکردنی خانوو بەدەست بێنێ.
لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو بەھۆی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی حکوومەت زۆر ھاووڵاتیی سوودمەندبوونە لە بڕیاری مۆڵەتدانی زەوی سندووقی و ڕۆژانە ھاووڵاتییان سەردانی شارەوانییەکان دەکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی دروستکردنی خانوو.