هەولێر.. بەخوێندنەوەی مەولوودی پێغەمبەر، ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید عەقید هاوکار جاف کرایەوە
هەولێر..
بەخوێندنەوەی مەولوودی پێغەمبەر، ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید عەقید هاوکار جاف کرایەوە
ئەمشەو شەممە 2023.10.7، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژماریەکى دیکە لە بەرپرسان و کەس و کار و خانەوادەکەى و دۆست و هەڤاڵانى، لەڕێورەسمێکدا ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید عەقید هاوكار جاف، ئەفسەری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر بەخوێندنەوەی مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام محمد (د.خ) کرایەوە.
جێگەى باسە، رۆژی 2022.10.7، لە كردەوەیەكی تیرۆریستیدا لەنێو شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلەكەی عەقید هاوكار جاف تەقێندرایەوە، دوای كەمتر لە 24 كاتژمێر، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان توانی بەشێكی زۆر لە تۆمەتبارانی كردەوە تیرۆریستییەكە دەستگیر بكات و ڕۆژی 12ی هەمان مانگ، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بە بەڵگەی ڤیدیۆییەوە وردەكاریی كردەوە تیرۆریستییەكەی ئاشكرا كرد و دان پێدانانی تۆمەتبارانى کردە تیرۆرستیەکەی بڵاو كردەوە.