هەولێر … پاڵه‌وانێتیی رۆژئاوای ئاسیای بادمینتۆن بەرێوە دەچێت …
هەولێر …
پاڵه‌وانێتیی رۆژئاوای ئاسیای بادمینتۆن بەرێوە دەچێت …
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێکەوتی 8/10/2023 بە ئامادەبوونی سەردار ئیسماعیل بەرێوەبەری گشتی وەرزش، عەقید خەسرۆ بەرپرسی کاروباری ناوخۆی پارێرزگا ، نوێنەری تەندروستی و هاتوچۆو بەرگری شارەستانی (ئه‌ندامانی لیژنەی پاڵه‌وانێتیی رۆژئاوای ئاسیای یاری بادمینتۆن ) له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یەکی تایبەت بە پلانی سەرخستنی پاڵەوانیەتەکە رێکخرا ...
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئالیەتی دارشتنی بەرنامەیەکی تۆکمە کرایەوە وەك چۆن شاری هەولێر لە سەرجەم پاڵەوانییەتەکانی پێشوتر نواندویەتی و تێدا سەرکەتوو بووە.
بڕیاره پاڵه‌وانێتیی رۆژئاوای ئاسیای یاری بادمینتۆن بۆ كوڕان و كچان ته‌مه‌نه‌كانی 15 و 17 ساڵ له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 12 ی تشرینی یه‌كه‌م له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت و تا چوارشه‌ممه 18 ی هه‌مان مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.