هه‌ولێر: سێهەمین ساڵیادی کۆچی نووسەر و ئازادیخوازی کورد، مەهاباد قەرەداغی كرایه‌وه‌

هه‌ولێر: سێهەمین ساڵیادی کۆچی نووسەر و ئازادیخوازی کورد، مەهاباد قەرەداغی كرایه‌وه‌

هه‌ولێر: سێهەمین ساڵیادی کۆچی نووسەر و ئازادیخوازی کورد، مەهاباد قەرەداغی كرایه‌وه‌

ئەمڕۆ دووشەممە 9_10_2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر" سالار عوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان" ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و ژمارەیەک نووسەر و ئەکادیمیست و مامۆستایانی زانکۆ و ڕۆشنبیران وهونەرمەندان، سێهەمین ساڵیادی کۆچی نووسەر و ژنە ئازادیخوازی کورد، مەهاباد قەرەداغی لەهەولێر بەڕێوەچوو، کە لەلایەن دەزگای کولتووری یاد رێکخرابوو.
سەرەتا لەرێگەی فێلمێکی بەڵگەنامەیی ژیاننامەی مەهاباد قەرەداغی نمایشکرا، کە وێستگەکانی ژیانی ئەو نووسەرەی له‌ خۆگرتبوو..
دواتر لە میانەی گوتارێکدا ئومێد خۆشناو تیشکی خستە سەر ڕۆڵ و کاریگەری قه‌ڵه‌می مەهاباد قەرەداغی و ئاماژەیدا بە پرسی ئازادی و ئافرەت ویەکسانی و ڕۆڵی قەرەداغی لەم بوارانەدا روونکردەوە.
پارێزگاری هەولێر باسی لە توانای مەهاباد قەرەداغی کرد، لەچوارچێوەی تێکستە ره‌خنه‌یی و شیعری و ئەدەبییەکانی به‌گشتی، کە وەک سیمبولێکی مافی ئافرەتان ناسرابوو.
دواتر لەلایەن ئومێد خۆشناو پارێزکاری هەولێر و خانەوادەی مەهاباد قەرەداغی سێ مۆم بۆ یادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی داگیرسا، پاشان بە پێشکەشکردنی میوزیک و تێکهەڵکێش بە ژیانی نووسەر، یادەکە بەرز ڕاگیرا.