هه‌ولێر .... ژووری ئۆپەراسیۆنی قەیران و کارەساتە سروشتییەکان لە بەرێوبەرایەتی گشتی هەماهەنگی و قەیرانەکان (JCC) كرایه‌وه
هه‌ولێر ....
ژووری ئۆپەراسیۆنی قەیران و کارەساتە سروشتییەکان لە بەرێوبەرایەتی گشتی هەماهەنگی و قەیرانەکان (JCC) كرایه‌وه
ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتی 10-10-2023 به ئاماده‌بوونی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ‌و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و سروه ره‌سول به‌رێوه‌به‌ری بەرێوبەرایەتی گشتی هەماهەنگی و قەیرانەکان(JCC) له رێوره‌سمێكدا ژووری ئۆپەراسیۆنی قەیران و کارەساتە سروشتییەکان لە بەرێوبەرایەتی گشتی هەماهەنگی و قەیرانەکان (JCC) كرایه‌وه.
وه‌زیری ناوخۆ‌و له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی باسی له گرنگی كردنه‌وه‌ی ئه‌م ژووره كرد‌و میكانیزم و شێوازی كاركردنی روونكرده‌وه. ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه له‌م هه‌نگاوه‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له رێگه‌ی رێكخراوی (THW) هاریكارو هه‌ماهه‌نگ بوونه و سوود له ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌وان وه‌رگیراوه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ژووری ئۆپەراسیۆنی قەیران و کارەساتە سروشتییەکان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جگه له به‌هاناوه چوون و كۆمه‌كی و یارمه‌تیدان" هاوكات ناوه‌ندێك ده‌بێت بۆ دیراسه‌تكردن و پێشبینی كردنی قه‌یرانی سروشتی یاخودا ده‌ستكرده‌كان" ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری هه‌ر قه‌یران و كاره‌ساتێكی له‌ناكاو دووچاری شپره‌زه‌یی نه‌بین و بتوانرێ به كه‌مترین زیان كۆنترۆلی دۆخه‌كه بكرێ" هه‌ر له‌م روانگه‌وه‌یه سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌لایه‌وه گرنگه تیمه به‌شداربووه‌كان كه نوێنه‌رایه‌تیان له‌م ژووره‌دا هه‌یه راهێنانی زانستی و جیدی وه‌ربگرن و دیراسه‌ت و شرۆڤه‌ی واقعی رووداوه‌كان بكرێ و توانا لۆجستییه‌كان شیبكرێته‌وه. گرنگی هه‌ره دیاری ئه‌م ژووره‌ش له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت كاتێك كاره‌ساتێكی له‌ناكاو رووده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نێكی به‌رپرسی ئاماده‌كراو نییه بۆ ئیحتیواكردنی رووداوه‌كه" ئاڵۆزی دروست ده‌بێت، به‌ڵام بوونی ژوورێكی له‌م چه‌شنه ده‌بێته چه‌ق و سه‌نته‌ری گه‌ڕانه‌وه و كۆنترۆڵكردن پێشهاته چاوه‌رواننه‌كراوه‌كان" بۆیه به‌گرنگ ده‌زانرێ كه له هه‌موو شار‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ژووری هاوشێوه بكرێ.