هه‌ولێر ... كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ پەیڕەو و ستراتیژو پلانی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان و گه‌شه‌پێدان به‌رێوه‌ چوو

هه‌ولێر ...  كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ پەیڕەو و ستراتیژو پلانی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان و گه‌شه‌پێدان به‌رێوه‌ چوو

هه‌ولێر ...

كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ پەیڕەو و ستراتیژو پلانی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان و گه‌شه‌پێدان به‌رێوه‌ چوو

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10_10_2023 به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ دیوانی پارێزگا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ پەیڕەوو پلان و هه‌یكه‌لی پێشنیازكراوی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان و گه‌شه‌پێدان به‌رێوه‌ چوو..
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ جێگرانی پارێزگاری هه‌ولێرو قائیمقامی ناوەند و یه‌كه‌ كارگێرییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌بوون" له‌گه‌ل ئه‌مینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان و گه‌شه‌پێدان، گه‌نگه‌شه‌ له‌سه‌ر پلانی ستراتیژی پێنج ساڵه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ كرا. سه‌ره‌تاش پارێزگاری هه‌ولێر تاكیدی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ جه‌وهه‌ریه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی كرداره‌كی بۆ هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی ئافره‌تان دووپاتكراوەته‌وه‌ و میعیاریش بۆ ئه‌وه‌ ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای شایسته‌ بوونه‌و هه‌وڵی جیدیش دراوه‌ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر لەمپەرو تەگەرەكانی به‌رده‌میان و وەدیهێنانی یێگە و مافە سروشتییه‌كانیان" ئه‌وه‌ش بۆ خۆی یەكێكه‌ لە هەنگاوەكانی چاكسازی كابینەی نۆیەمی حكومەت كە بەڕێز مەسرور بارزانی یێداگری‌ لەسەر دەكاته‌وه‌ له‌ رووی بە دامەزراوەییكردنی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هاوكات پارێزگاش شانبەشانی ئۆرگانەكانی دیكەی حكومەت كار بۆ رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار دەكات بۆ ته‌واوی خانمان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ دكتۆره‌ خانزاد ئه‌مینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان و گه‌شه‌پێدان رووناكی خسته‌ سه‌ر پلانی تازه‌یان و ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه‌ کە پەیڕەوی ئێستای ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان بە شێوەیەك داڕێژراوە كە وەڵامدەرەوەی پێداویستییەكانی سەردەمە و هاوكات و لەگەڵ هێڵە گشتییەكانی كارنامەی كابینەی نۆیەم و پرسی چاكسازی و بە دامەزراوەییكردن یەك دەگرێتەوە. لە پەیڕەوە نوێیەدا، ڕۆئیا، ئامانج، میكانیزم، پێكهاتە و سەرمایەی مرۆیی و تواناكانیان دەستنیشان كراون و هەموویان تەواوكەری یەكترن…
دووپاتی ئەوەشی کردەوە کە هەوڵ بۆ رەخساندنی كەشێك دەدەین كە ئافرەتان بە تواناو لێهاتوویی خۆیانەوە پێگەی شایستەی خۆیان لە كۆمەڵگەدا وەرگرن و بەشدارێكی كارای ناو كایەی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی بن. هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه‌ ئه‌م پلانه‌ دارێژراوه‌ بۆ كاری داهاتووی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان و گه‌شه‌پێدان.