دیوانی پارێزگا .... ۆرگ شۆپێکی تایبه‌ت به‌ شیرپه‌نجه‌ی مه‌مك پێشكه‌ش كرا

دیوانی پارێزگا ....  ۆرگ شۆپێکی تایبه‌ت به‌ شیرپه‌نجه‌ی مه‌مك پێشكه‌ش كرا

دیوانی پارێزگا ....

ۆرگ شۆپێکی تایبه‌ت به‌ شیرپه‌نجه‌ی مه‌مك پێشكه‌ش كرا

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 11_10_2023 به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو هێمن قادر جێگری پارێزگار" رێكخراوی تەندروستی ئاشتی بۆ هۆشیاری گشتی بە هەماهەنگی EJCC له‌ پارێزگای هەولێر ، ۆرگ شۆپێکی تایبه‌ت به‌ شیرپه‌نجه‌ی مه‌مك پێشكه‌ش كرد" له‌و ۆرگ شۆپەدا كه‌ له‌لایه‌ن دكتۆره‌ نیان محەمەد پسپۆر له‌ نه‌خۆشی نەشتەگەری گشتی پێشکەشکرا وانه‌یه‌كی زانستی ده‌رباره‌ی خۆپارێزی و هۆكارو چاره‌سه‌ری له‌و نه‌خۆشیه‌ شیكرایه‌وه‌ ...
شایه‌نی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی تەندروســتی جیهانی رێژەی تووشــبوون بە نەخۆشــیی شــێرپەنجە لە هەڵكشــاندایە. ئافرەتان زیاتر تووشــی شــێرپەنجەی مەمك دەبن كە زۆر جار بڕینی مەمكی لێدەكەوێتەوە، ئەوەش كاریگەرییەكی زۆری جەســتەیی و رۆحیان لە سەر دروست دەكات.