هەولێر … بەرێوەچوونی ئاهەنگی دەرچووانی خولی 13 زانکۆی جیهان
هەولێر …
بەرێوەچوونی ئاهەنگی دەرچووانی خولی 13 زانکۆی جیهان
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.10.18 ئاهەنگی دەرچوونی خولی سێزدەهەمی قوتابیانی زانكۆی جیهان – هەولێر بۆ ساڵی 2022-2023 بە ئامادەبوونی دکتۆر ئارام وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگاتی هەولێر ئومێد خۆشناو ، ژمارەیەکی دیکە لە وەزیران و بەرپرسانی حیزبی و حکومی و سەرۆك و راگری چەندین زانكۆ و دەیان مامۆستای زانكۆیی و كەسایەتی ناسراو کەسوکاری قوتابیان بەڕێوە چوو …
لە دوای رێکخستنی رێوشوێنی ئاهەنگی دەرچووان، لە وتارەکاندا ئەوە دووپاتکرایەوە کەوا زانكۆى جیهان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونیه‌وه له ساڵى 2007 كۆششێكى راسته‌قینه‌ى كردووه بۆ دانانى پلانى ستراتیژى له بواره‌كانى فێركردن و توێژینه‌وه‌ى زانستیدا به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی…
زانكۆى جیهان دامه‌زراوه‌یه‌كى فێركارى كه‌رتى تایبه‌ته و زمانى ئینگلیزى وه‌ك زمانى سه‌ره‌كى خوێندن له زانكۆدا ده‌ناسێنێت و به یه‌كێك له‌و زانكۆیانه داده‌نرێت كه له پارێزگاى هه‌ولێر له ساڵى 2007 دامه‌زراوه . له ساڵى 2006 وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕى له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ئه‌م زانكۆیه و بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵى 2007 ده‌ستى به چاڵاكیه ئه‌كادیمیه‌كانى كرد .