هەولێر … راگەياندنی ڕێکخراوی سروشتی مرۆی و پيشەيی
هەولێر …
راگەياندنی ڕێکخراوی سروشتی مرۆی و پيشەيی
ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 21-10-2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە مەراسیمێکدا رێکخراوی سروشت بۆ کاروباری مرۆیی و پیشەیی راگەێندرا ….
ئەم رێکخراوە زیاتر بۆ خزمەتکردنی توێژی گەنجان تەرخان کراوە …
هەر لەو بارەوە پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا باسی لە گرنگی ئەو توێژە کرد کە جێگەی بایەخی تایبەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە چونکە ئەوان سامانی هەرە بە نرخی وڵاتن …
ئەوەشی گوت؛ کەوا گەنج و لاوان دەتوانن دۆخی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتیش بگۆڕن …
ئالێرەوەیە كە بایەخی تێگەیشتن لە روانگەی گەنجان سەبارەت بە پرسە ئابووری، كۆمەڵایەتیی و سیاسییەكان زۆرگرنگە. ئەمە دەتوانێت كۆمەڵگە بگۆڕێت، بۆیە بۆ تێگەیشتن لە سرووشتی ئەو گۆڕانكارییەش پێویستە سەرەتا لە گەنجان تێبگەین.
لە مەراسیمەکەدا بەرپرسی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان و ئەمینداری گشتی ئهنجومهنی باڵای خانمان و گهشهپێدان و ژماەیەکی بەرچاو لە گەنج و لاوان ئامادەبوون …