ڕاگەیەندراوێک لە پارێزگارى هەولێرەوە

ڕاگەیەندراوێک لە پارێزگارى هەولێرەوە

ڕاگەیەندراوێک لە پارێزگارى هەولێرەوە

بەداخەوە دوێنێ یەکشەممە 2023.10.22، ڕووداوێکی ناخۆش لە ناوچەی مەخموورى سنوورى پارێزگاکەمان بەهۆی هەڵە تێگەیشتن لە یەکێک لە خاڵە سەربازییەکان لە چیای قەرەچووغ ڕوویدا و لە ئەنجامدا شەڕە تەقە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لێکەوتەوە و هەریەک لە "عەقید کاکە جەوهەر قەهار" و "هاوڕێ جەوهەر" شەهید بوون و ژمارەیەکى ترى پێشمەرگەش برینداربوونی.

بەمبۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵە شەهیدان دەکەین و خۆمان بەهاوبەشى خەمیان دەزانین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین، ئومێد دەکەین لە زووترین کاتدا ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکرێت بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2023.10.23