هەولێر …. رێو رەسمێک بۆ ساڵیادی داستانی کۆبانێ بەرێوەچوو

هەولێر …. رێو رەسمێک بۆ ساڵیادی داستانی کۆبانێ بەرێوەچوو

هەولێر ….
رێو رەسمێک بۆ ساڵیادی داستانی کۆبانێ بەرێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی 28-10-2023 بە ئامادەبوونی فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەك ، سەربەست لەزگین ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ، عەبدولخالق باپیری بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی و فەرماندە سەربازیەکان و پێشمەرگەو کادیران لە نۆهەمین ساڵیادی چوونی پێشمەرگە بۆ کۆبانی رێ و رەسمێك بەرێوەچوو ، هەر بەو بۆنەیەوە دیکۆمێنتاری (لەکۆبانی بووین ) لە هۆڵی مەکتەبی ريکخستنی پارێزگای هەولێر نمایشکرا …
ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتاریە نایابە لەلایەن دەزگای سەتەلایتی کوردستان بە پاڵپستی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەك ئامادەکراوە و گوزارشت لە چیرۆکی مێژوویی چوونی هێزی پێشمەرگە دەکات بۆ کۆبانێ و داستانی سەرکەوتنەکانیان بەسەر تیرۆرستان بۆ نەوەی داهاتوو دەگێرێتەوە ….
شایەنی وەبیرهێنانەوەیە له‌ ئه‌یلوولى 2014 تیرۆرستانی داعش هێرشێكى فراوانیان كرده‌ سه‌ر كۆبانێ و له‌سه‌دا 80 كۆبانێیان كۆنتڕۆڵكرد.
له‌ تشرینى یه‌كه‌مى 2014 له‌سه‌ر داواى سەرۆك مه‌سعود بارزانى و په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى ناردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى بۆ كۆبانێ په‌سه‌ندكرد.
به‌ پشتیوانى هێزى پێشمه‌رگه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، له‌ 26 كانوونی دووەمی 2015 پێشمەرگە له‌ رۆژئاواى كوردستان ته‌واوى كۆبانێیان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌.