پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەی قیڕتاوکردنى چەند شەقامێکی ناوخۆیى گەڕەکى مهابادى بەسەرکردەوە
پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەی قیڕتاوکردنى چەند شەقامێکی ناوخۆیى گەڕەکى مهابادى بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ شەممە 2023.10.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، به یاوهری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سهرۆكی شارهوانی ههولێر، پرۆژەی قیڕتاوکردنی چەند شەقامێکی ناوخۆیی لە گەڕەکی 92ى مهاباد نزیک بەڕێوەبەرایەتى دادنووسى هەولێر بەسەرکردەوە.
پارێزگاری هەولێر، لە بەسەرکردنەوەکەیدا لە نزیکەوە لەگەڵ ئهندازیاران و تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان و پێداویستییەکانی کۆڵییەوە و دهستخۆشى له ئهندازیار و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە كرد.
جێگەی باسە، پرۆژەی (قیڕتاوکردنی چەند شەقامێکی ناوخۆیی گەڕەکی 92ى مهاباد) لەسەر 15٪ ی داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەشێوەى بەڵێندەرایەتى خراوەتە بواری جێبەجێکردن و پێکهاتووە لە ژمارەیەک کۆڵان بە درێژی(175)م و بڕی (1100)م قیرتاوکردن.