پەیامی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كوردستان24

پەیامی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كوردستان24

پەیامی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كوردستان24

بەناوی خودای بەخشندە و میهربان

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی كوردستان24

بەبۆنەی (8)ەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی کەناڵی کوردستان24، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانتان دەكەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

بەو هیوایەین وەک چۆن هەمیشە بە پڕەنسیپ و ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی بەردەوام بوونە، بەو شێوەش لە پێناو پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکاندا بەردەوام بن و بە هەمان گیانی نیشتیمانی و نەتەوەیی ڕۆڵی گرنگی خۆتان لە خزمەتکردن و بەرەو پێشبردنی میدیای کوردی ببینن و پێشەنگبن لە گەیاندنی هەواڵ و زانیاریی دروست.

دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان24 پیرۆزبێت لێتان و هەمیشە سەرکەوتوو و سەرفرازبن.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.10.31