هەولێر … گرنگیدان بە کۆمپانیاو وەبەرهێنە خۆماڵی و بیانییەکان

هەولێر …  گرنگیدان بە کۆمپانیاو وەبەرهێنە خۆماڵی و بیانییەکان

هەولێر …

گرنگیدان بە کۆمپانیاو وەبەرهێنە خۆماڵی و بیانییەکان

ئەمشەو دووشەممە رێکەوتی 31-10-2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەبەشداری ژمارەیەك لە وەزیرانی حکومەتی هەرێم و دبلۆماتکاران و پیاوانی کارو بەشداریان لە ئیڤێنتێکی بازرگانی گشتی کۆمپانیاکان بە میوانداری کۆمپانیای IBBC بەریتانی کرد.
مەبەست لە رێکخستنی ئەم جۆرە بەرنامانە لە هەرێمی کوردستان زیاتر بۆ سوود وەرگرتنە لە مۆدێلە سەرکەوتووەکانی جیهان، ئەوەش لە سروشتی خۆیدا نموونەیەکی ئومێدبەخش دەداتە هەرێمی کوردستان لەم بوارەدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ژێرخانی هەرێمی کوردستان چالاکە و نوێنەرایەتی سەرمایەیەکی مەزنی وەبەرهێنان دەکات …
لەو روانگەشەوەیە کۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان روو لە هەرێم دەکەن و ئەم جۆرە هاوبەشی هەماهەنگیەش دواجار یارمەتیدەر دەبێ بۆ دروستکردنی سیاسەتێکی نیشتمانی ستراتیژی کە بە سوودی هەرێمی کوردستان بشکێتەوە .