هەولێر … یانەی شەترەنجی مەلیك خەرمانێکی دیکە وەرزشی شاری هەولێر
هەولێر …
یانەی شەترەنجی مەلیك خەرمانێکی دیکە وەرزشی شاری هەولێر
ئەمشەو پێنجشەممە رێکەوتی 2-11-2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئامادەیی رێ و رەسمی کردنەوەی یانەی مەلیك تایبەت بە وەرزشی شەترەنج بوو…
لەو مەراسیمەدا کە سەردار ئیسماعیل بەرێوەبەری گشتی وەرزش و زافر عەبدولئەمیر سەرۆکی یەکێتی شەترەنجی عێراقی و ئازاد سابر سەرۆکی یەکێتی شەترەنجی هەولێر و سابر ئەحمەد نوێنەری بەشی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان و کەسایەتی وەرزشی ئامادەیی بوون، باس لەو ئەنجامە مەزنانە کرا کە پێشتر یاریزانانی سەنتەری مەلیك لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان بەدەستیان هێنابوو و هەر ئەو هۆکارەش بوو کە ئەمرۆ ئەم سەنتەرە وەك یانەی وەرزشی شەترەنجی مەلیك خۆی ناساند .
پارێزگاری هەولێر بوونی ئەم یانەیەی بە دەستکەوتی مەزنی کوردستانی و عێراقی وەسفکرد چونکە شاری هەولێر تاکە شاری عێراقیە کە دوو یانەی تایبەتمەندو پێشەنگی هەیە لە یاری شەترەنج …
پێشتر ئەم یانەیە چالاکیەکانی خۆی بە ناوی سەنتەری مەلیک بۆ بەرەو پێش بردنی شەترەنج لە کوردستان ئەنجام دەدا…
سەنتەری مەلیک لەماوەی رابردوودا کۆمەلیک سیمینارو خولی فێرکردنی شەترەنج لەشاری هەولێرو شارەکانی دیکە ئەنجامدا بۆ زیاتر ئاشنا بوون و راهێنان دەربارەی یاری شەترەنج …