لە هەولێر ... دەستکرا بە دروستکردنی شوێنی تایبەتی وەستانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت

لە هەولێر ...  دەستکرا بە دروستکردنی شوێنی تایبەتی وەستانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت

لە هەولێر ...
دەستکرا بە دروستکردنی شوێنی تایبەتی وەستانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت

لە پێناو خزمەتکردنی کەسانی خاوەن پيداویستی تایبەت و لە چوارچێوەی ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ ئاسانکاریی هاتووچۆ و یارمەتیدانیان لەنێو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، لە شەقامی سەرەکی ناو بازاڕی هەولێر، لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر، دەستکرا بە دروست کردنی دوو شوێنی تایبەتی وەستان "پارکینگ" بۆ کەسانی خاوێن پێداویستی تایبەت، لە داهاتووشدا لەزۆربەی شەقام و بەردەم پارک و فەرمانگە و شوێنە گشتییەکان ئەوجۆرە پارکینگانە بۆ خزمەتی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دروست دەکرێت.