پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.11.5 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە عەدنان درجال، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە دیدارەکەدا کە هەریەک لە بەختیار فەرهاد، ڕاوێژکارى وەرزشى سەرۆکى حکومەتى هەرێم و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەرى گشتیى وەرزش لە وەزارەتى ڕۆشنبیرى و خەسرۆ غازى، بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا ئامادەی بوون، گفتوگۆ لە بارەى دۆخی وەرزش و پەرەپێدانی تۆپى پێ ویانەکانى بەشێوەیەکى گشتیى کرا و جەخت لە گرنگیدان بە هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردولا لە ئەنجامدان و بەڕێوەچوونى یارییەکان کرایەوە.

لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، باس لە ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونى گه‌ڕی چواره‌می چامپیۆنزلیگی پاڵەوانیەتی ئاسیا، لە نێوان یانەی ئیتیحادی سعوودی و یانەی قوه‌ جه‌وییه‌ی عێراقی کرا، کە بەیانى ڕۆژى دووشەممە لەنێو یاریگه‌ی شەهید فەڕەنسۆ هه‌ریری لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەدەچێت، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر دڵنیایی کردنەوە کە هەموو ئامادەکارییەک بۆ ڕەخساندنی کەشێکی لە بار و بەرێوەچوونى یارەکە بە سەرکەوتوویى کراوە.

لە کۆتایشدا، تیشک خرایەسەر بەڕێوەچوونى یارییه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق و هەردولا ڕاو سەرنج و تێبینیەکانیان سەبارەت بە باشتر و چاکتر بەرێوەچوونى خولەکە خستە ڕوو و لە سەر ئەنجامدانى یارییەکان لە کەشێکى باشتر و زیاتر کۆنتڕۆڵکردنى یاریگاکان بۆ ڕیگرى یکردن لە ئەگەرى دروستبوونى هەر گرژی و ئاڵۆزییەکی نێوان هاندەرانی یانەکان بەشێوەیەکى گشتیى هاوڕابوون.