پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کردەوە

پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کردەوە

پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2023.11.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەگەلەرى میدیا، یەکەمین پیشانگاى شێوەکارى بۆ هونەرمەند ئارەزو یزدانى فر کردەوە، کە لەلایەن بەڕیوەبەرایەتى هونەرى شێوەکارى هەولێر بۆى ڕێکخرابوو.

لە ڕێورەسمى کردنەوەى پیشانگاکە، کە بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.