پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە کونسوڵی تورکیا لە هەولێر کرد
پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە کونسوڵی تورکیا لە هەولێر کرد
ئەمڕۆ دووشەممە 2023.11.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازی لە محەمەد مەولود یاقوت، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارێکەدا، جەختى لە پتەوکردن و گەشەپێدانی زیاترى پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى تورکیا کرایەوە، کە مێژوویەکی قوڵ و دوور و درێژی هەیە و لە ئێستادا لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنانیشەوە بەردەوام لەبەرەوپێشچوندایە.
لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، ئامادەیى پارێزگاى هەولێرى نیشاندا بۆ پێشکەشکردنى هەموو ئاسانکارییە بۆ سەرخستنى کارەکانی کونسڵخانە و سوپاسى کونسڵ و ستافى کونسڵخانەى تورکیاشى لە هەولێر کرد لەو ئاسانکاریانەى لە پێدانى ڤیزا پیشکەشى هاوڵاتییانى دەکەن. لەلایەن خۆیەوە کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر، زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێر و ئیدارەی پارێزگاى هەولێری کرد بۆ هەموو ئەو هەماهەنگی و هاوکاری و ئاسانکارییانەی کە بۆ سەرخستنى کارکردنیان لە هەولێرى پایتەخت پێشکەشیان کراوە.