لە کەمپى هەرشەم .. (1200) جانتای قوتابخانه بەتەواوى پێداویستیەکانییەوە بەسەر قوتابیانى ئاوارە و پەنابەرانى کەمپەکە دابەشکرا
لە کەمپى هەرشەم ..
(1200) جانتای قوتابخانه بەتەواوى پێداویستیەکانییەوە بەسەر قوتابیانى ئاوارە و پەنابەرانى کەمپەکە دابەشکرا
ئەمڕۆ سێشەممە 2023.11.7، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى و کونسڵى گشتیى وڵاتى چین لە هەولێر، لە ڕیورەسمێکدا، لە قوتابخانەى عەتا لە کەمپى هەرشەم، دەزگاى خێرخوازى بارزانى به ههمهههنگی کونسوڵخانەى چینی له ههولێر، دەستیکرد بە دابهشكردنی (1200) جانتای قوتابخانه بەتەواوى پێداویستیەکانییەوە بەسەر قوتابیانى ئاوارە و پەنابەرانى قوتابخانەى کەمپەکە.
دابەشکردنى ئەو (1200) جانتایە، كه زیاتر له (70) مادهی خوێندن و یاریكردنی منداڵان و پێداویستیهكانی قوتابخانەى تێدایە، بهشێكە له هاوكارییهكانی وڵاتى چین بۆ پرۆسهی خوێندن له ههرێمی كوردستان.