لە بارەى کارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، کۆبوونەوەیەکى فراوان لەگەڵ بەرپرسانى یەکە کارگێڕییەکان و جەماوەرى سنوورى لقی 16ی پارتى ئەنجامدرا

لە بارەى کارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، کۆبوونەوەیەکى فراوان لەگەڵ بەرپرسانى یەکە کارگێڕییەکان و جەماوەرى سنوورى لقی 16ی پارتى ئەنجامدرا

لە بارەى کارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان،
کۆبوونەوەیەکى فراوان لەگەڵ بەرپرسانى یەکە کارگێڕییەکان و جەماوەرى سنوورى لقی 16ی پارتى ئەنجامدرا

ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.11.26، بەسەرپەرشتى سەربەست لەزگین، بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى هەولێرى پارتى و ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونى کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسى لقى16ى پارتى، لە هۆڵی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی، لە بارەى کارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کۆبوونەوەیەکى فراوان لەگەڵ قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەکان و بەرپرسانى یەکە ئیدارییەکانى ناوچەکە و سەرجەم بەڕێوەبەرانى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى ناوچەکە و ئاسایش و پۆلیس و جەماوەرى سنوورەکە ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە سیاسەتی کارگێری و ئیداری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە ئەولەویەتی کارەکان کرایەوە کە پاراستن و بەردەوامی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ماف و بەرژەوەندی هاووڵاتیانە. هەروەها تیشک خرایەسەر کارنامەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ پتر خزمەتکردنى هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان بەگشتیى.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، تەئکید لەوەکرایەوە کە خەڵكی سنوورەکە شایستەی ئەوەن باشترین خزمەتگوزاریان لە سەرجەم سێکتەرە جیاجیاکان پێشکەش بکرێت، پاشان گفتوگۆ لە بارەى ئەنجامدانی پڕۆژەکان بەیەکسانی لە ناوەندى قەزا و گوند و ناحییەکانى سنوورەکە کرا، بەتایبەتى لەو شوێنانەى کە پێویستیان بە ئاوەڕ لێدانەوەى زیاتر هەیە.