ڕێورەسمێکى تایبەت بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستى تایبەتەکان ئەنجامدرا
ڕێورەسمێکى تایبەت بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستى تایبەتەکان ئەنجامدرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.12.4، بەئامادەبوونى كوێستان محمد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان و بریکارى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى و بەڕێوەبەرى گشتیى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر و سەرۆکى کۆمەڵەى کەم ئەندامان و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان، بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى خاوەن پێداویستى تایبەتەکان، وەزارەتى كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕێورەسمێکى تایبەتى بەمبۆنەیەوە ئەنجامدا.