لەپایتەختى هەرێم.. کۆنگرەى پەرەپێدانى کەرتى بانکى له هەولێر بەڕێوەچوو
لەپایتەختى هەرێم..
کۆنگرەى پەرەپێدانى کەرتى بانکى له هەولێر بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.12.4، بە ئامادەبوونى د.هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و وەزیرى تەندروستى و وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن و گوتەبێژی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسان و پسپۆرانى بوارى ئابوورى لە هەولێرى پایتەخت، کۆنگرەى پەرەپێدانى کەرتى بانکى . هەولێر 2022 ئەنجامدرا.
لەدەستپێکى کۆنگرەکەدا، پارێزگارى هەولێر لە وتارێکدا، وێڕاى بەخێرهێنانى بەشداربووانى کۆنگرە، دەستخۆشى لە ڕێکخران و سەرپەرشتیاران کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.