پارێزگاری هەولێر، بەشداری لەپرسەی سەرۆکی پێشووی کۆماری چینی میللی کرد
پارێزگاری هەولێر، بەشداری لەپرسەی سەرۆکی پێشووی کۆماری چینی میللی کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.12.4، ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر، بەمەبەستى گەیاندنى هاوخەمى و پرسە و سەرەخۆشى بەشدارى کرد لە پرسەى (كۆمرادی جیانگ زێمین)، سەرۆکی پێشووی کۆماری چینی میللی لەهەولێر.
پارێزگاری هەولێر، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کونسڵى کۆماری چینی میللی لەهەولێر کرد و رایگەیاند: " بە ناوی خۆم و تەواوی هاوڵاتییانی شاری هەولێر، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان و لەڕێگەی ئێوەشەوە لەسەرجەم گەلی چین دەکەین".
لەلایەن خۆیەوە، کونسڵى کۆماری چینی میللی لە هەولێر بەناوی خۆی و دبلۆماتکارانی کونسڵخانە، سوپاسی پارێزگاری هەولیرى کرد بۆ بەشدارییکردنیان لە پرسەی سەرۆکی پێشووی کۆماری چینی میللی.
لەکۆتایشدا پارێزگارى هەولێر، لە پهڕاووی سهرهخۆشی و بیرهوهری، پەیامى یادکردنەوە و سەرەخۆشى بۆ گەلى کۆماری چین واژووکرد.