بە گوژمەى زیاتر لە (1 ملیار دینار) بەردى بناغەى قوتابخانەى 18 پۆلى گەڕەکى ژیان دانرا
بە گوژمەى زیاتر لە (1 ملیار دینار) بەردى بناغەى قوتابخانەى 18 پۆلى گەڕەکى ژیان دانرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.12.4، د.ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى د.بەشیر حەداد و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەند و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسان، بەردى بناغەى پڕۆژەی (دروست کردنى قوتابخانەى 18 پۆلی)ی گەڕەکى ژیانیان بەگوژمەی (1 ملیار و 300 ملیۆن دینار) دانا کە لەسەر ئەرکى گروپى جیهان جێبەجێدەکرێت.
لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لەدانیشتوانى گەڕەکى ژیان بۆ دروستکردنى ئەم قوتابخانەیە، ڕایگەیاند: "دروستکردنى ئه‌م قوتابخانه‌یه ده‌چێته‌وه زنجیره‌ی ئه‌و به‌ڵینانه‌ی كه سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌ران، به رێزدار مەسرور بارزانى سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان دابوو، کە له سه‌ر ئه‌ركی خۆیان هاوكارده‌بن له نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی قوتابخانه‌كان".
سەبارەت بە گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیش، پارێزگارى هەولێر گوتى: "سەرەڕاى ئەوەى ئەم ساڵ توانیومانە ڕێژەیەکى زۆر لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لەگەڕەکى ژیان و گەڕەکەکانى تر‌ى شارەکەمان و دەوروبەرى بگەێنین، ئەرکى ئێمەیە لە سنوورى پارێزگاکەمان بۆ ساڵى ئایندە زۆرترین پڕۆژەى خزمەتگوزاریی بگەێنین بە هەموو شوێنێک، بەتایبەتى ئەو گەڕەک و شوێنانەى کە پێویستیان بە زیاتر ئاوڕلێدانەوە هەیە".