پارێزگاری هەولێر هەموو پاڵپشتی و هاریکارییەکی خۆی بۆ هونەرمەندانی شاری کۆیە ڕادەگەێنێت

پارێزگاری هەولێر هەموو پاڵپشتی و هاریکارییەکی خۆی بۆ هونەرمەندانی شاری کۆیە ڕادەگەێنێت

پارێزگاری هەولێر هەموو پاڵپشتی و هاریکارییەکی خۆی بۆ هونەرمەندانی شاری کۆیە ڕادەگەێنێت

ئەمڕۆ دووشەممە 2022.12.5، فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە یاوەریی هونەرمەندان عارەب عوسمان و سەید ئەحمەد ڕواندزی، بەڕێوەبەری هونەرەکانی موزیک، سەردانی شاری کۆیەی کرد.

لەسەردانەکەیاندا بەیاوەریی بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری کۆیە، سەردانی هەریەک لە هونەرمەندانی دێرین و ڕەسەنی کوردی گوشاد کەمال و ئیبراهیم سابیر و وریا قادریان کرد و لەنزیکەوە لەڕەوشی تەندروستیی و گوزەرانیان پرسین، پاشان پەیامی پاڵپشتی و هەموو هاوکارییەکی بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێریان بۆ سەرجەم هونەرمەندانی شاری کۆیە پێڕاگەیاندن، هەروەها ئامادەیی بەڕێز پارێزگاری هەولێریان نیشاندا بۆ هەموو چارەسەرییەک، تاوەکو لەنزیکترین کات بەتەندروستییەکی باشتر لە جاران بگەڕێنەوە ناو ئازیزان و ناوەندی هونەری کوردی.

لەکۆتایشدا، سەردانی مەزارگەی شاعیری ناوداری کورد سامی عەوداڵ و هونەرمەند و ڕاگەیاندنکار قادر بەشداریان کرد.