هەولێر: دووەمين ساڵیادی هونەرمەندێکی خاکی بابا گوڕگوڕ دەکاتەوە …

هەولێر:  دووەمين ساڵیادی هونەرمەندێکی خاکی بابا گوڕگوڕ دەکاتەوە …

ئەمرۆ سێشەممە 6-12-2022 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و دکتۆر سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرس و هونەرمەندو هاورێ و خانەوادەی هونەرمەندی کۆچکردوو، دووەمین ساڵیادی کۆچکردنی هونەرمەند کامەران عەبدولرەحمان لە هۆڵی چالاکی قوتابخانەکان بەرێوەچوو، کە وەك وەفاو ئەمەکداریەك لە لایەن سەنتەری رۆشنبیری و تیپە میللیەکانەوە رێکخرابوو. …
لەو رێورەسمەدا پارێزگاری هەولێر وتارێکی پێشکەشکردو ئاماژەی بە رۆڵی بەرچاوی هونەرمەندی کۆچکردوو کرد لە بواری سروود و خۆشەویستی بۆ نەتەوەکەی کە هەموو ژیانی بۆ تەرخان کردبوو، هاوکات ئاماژەی بە رۆڵی هونەرمەند کامەران عەبدولرەحمان کرد لە بواری راگەیاندن کە شوێن پەنجەی خۆی بەجێهێشتووە…
شایەنی باسە لە مەراسیمەكەدا فلیمێکی دۆكۆمێنتاری لە بارەی ژیانی هونەری و ژمارەیەك سروودو گۆرانی هونەرمەند کامەران عەبدولرەحمان پێشکەشکرا…
هونەرمەند لەساڵی ۱۹٦٤ لەدایک بووە ، لەساڵی ۱۹٨۷ هاتۆتە نێو بواری هونەر و میوزیکژەنێکی ناسراو بووە و زیاد لە پەنجا گۆرانی و سروودی تۆمارکراوی پێشکەش بە هونەری کوردیدا کردووە، لە ساڵی ۲۰۲۰ لەتەمەنی ٥٦ ساڵیدا بەهۆی شێرپەنجەی کۆچی دوایی کرد .