لەهەولێر... کتێبی فەرهەنگی دیپلۆماسی ناسێندرا
لەهەولێر...
کتێبی فەرهەنگی دیپلۆماسی ناسێندرا
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2022.12.6، بەئامادەبوونی د.هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و د.جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەکی تر لەپەرلەمانتار و ڕۆشنبیران و هونەرمەند و نووسەر و ڕۆژنامەنووسان، فەرمانگەی میدیا و زانیاری و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمێکیان بۆ ناساندنی کتێبی (فەرهەنگی دیپلۆماسی) لەنووسین و ئامادەکردنی نووسەر هاوکار حەمە فەرەج ئەنجامدا.
پارێزگاری هەولێر لە وتارێکدا، وێرای دەست خۆشی لەنووسەر بۆ بەرهەمەکەی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.