پارێزگاری هەولێر، چارەسەری زیانەکانی قوتابخانەی گوندی سوسێ دەکات

پارێزگاری هەولێر، چارەسەری زیانەکانی قوتابخانەی گوندی سوسێ دەکات

پارێزگاری هەولێر، چارەسەری زیانەکانی قوتابخانەی گوندی سوسێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.12.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و قائیمقامی قەزایی کۆیە و بەشێک لەبەرپرسانی ناوچەکە، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی خوێندن و قوتابیان و مامۆستایانی، سەردانی قوتابخانەی سوسێی بنەڕەتی تێکەڵاوی کرد.

دوای بەسەر کردنەوەی پۆلەکانی قوتابخانەکە، لە نزیکەوە لەڕەوشی قوتابیانی کۆڵییەوە و گوێی لەداوا و خواستی مامۆستایان گرت، سەبارەت بەو زیانانەی بەهۆی بومەلەرزەوە بەر قوتابخانەکەش کەوتووە، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "لەزووترین کاتدا تیمێکی ئەندازەی پارێزگای هەولێر ڕەوانەدەکەین بۆ چارەسەرکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکە، یاخود سەرلەنوێ دروستکردنەوەی".

لەلایەن خۆیانەوە بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەکە سوپاسی پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەریان کرد بۆ سەردانەکەیان.