پارێزگاری هەولێر، سەردانى نەخۆشخانەی شەهید د.خالیدى لەشارى کۆیە کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانى نەخۆشخانەی شەهید د.خالیدى لەشارى کۆیە کرد
لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ شاری کۆیە و بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەڕەوشی نەخۆشخانەکەی و کەم و کوڕی و پیداویستیە پزیشکییەکانى، ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.12.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و قائیمقامى قەزایی کۆیە، سەردانى نەخۆشخانەی شەهید د.خالیدى لە شارى کۆیە کرد.
سەرەتا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەر و دەستەی کاگێڕی نەخۆشخانەکە، لەنزیکەوە لەڕەوشی نەخۆشخانەکە و کەم و کوڕی و پێداویستییە پزیشکیەکانى نەخۆشخانەکە و چۆنیەتی کارکردنى پزیشک و کارمەندانى کۆڵییەوە، دواتر سەردانى بەشەکانی (فیریاکەوتن و هۆڵەکانی نەخۆشخانەکەی) کرد و گفتوگۆی لەگەڵ هاواڵانى نەخۆش و پزیشک و کارمەندانی بەشەکان کرد و گوێی لەداواکارى و خواست و کەم و کوڕییەکانییان گرت و ڕایگەیاند: "وەکو پارێزگای هەولێر بەهەموو شێوەک هاوکارتانین و هەرچی بە ئێمە بکرێت، بەدڵنیاییەوە بۆتان جێبەجێی دەکەین".