بەگوژمەی (600 ملیۆن دینار) بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی عەنکاوە دانرا
بەگوژمەی (600 ملیۆن دینار) بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی عەنکاوە دانرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.12.8، بەئامادەبوونی فەوزی هەریری، سەرۆی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و قائیمقامی عەنکاوە و بەڕێوەبەری شارەوانی عەنکاوە و ژمارەیەکی دیکە لە پیاوانی ئاینی، لەڕێورەسمێکدا بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی عەنکاوە دانرا، کە لەسەر ئەرکی خێرخوازان بەگوژمەی (600 ملیۆن دینار) جێبەجێدەکرێت.
لەڕێو رەسمەکەدا پارێزگاری هەولێر، لەوتارێکدا، وێڕای سوپاس و دەست خۆشی بۆ ئەوکارە خێرخێوازییە کە لەشوێنێکی زۆر گرنگی شاری هەولێر ئەنجامدەدرێت، ڕایگەیاند: "دروستكردنى ئەم نەخۆشخانەیە جگه له‌وه‌ى سوود بە دانیشتوانى قەزایی عەنکاوە ده‌گه‌ێنێت، شوێنەکانی تر و كه‌مپى ئاواره‌كانیش له‌م سنووره لێى سودمه‌ند ده‌بن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه له‌ڕووى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستییه‌وه خزمه‌تى باشتر پێشكه‌ش به دانیشتوانى عەنکاوە و سنووره‌كه‌ى بكرێت، به‌دڵنیاییه‌وه دروستكردنى ئه‌م نەخۆشخانەی فریاکەوتنە به‌شێكى دیكه‌یه له گه‌یاندنى پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانى بۆ ناوچه‌كه و ئێمه‌ش وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێر له‌به‌رنامه و پلانماندا هه‌یه خزمه‌تى زیاتر و باشتر پێشكه‌ش به هاوڵاتییان و دانیشتوانى ئه‌م ناوچه بكه‌ین".