بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت، لە هەولێر بەردی بناغەی زانكۆی بەریتانی نێودەوڵەتی دانرا
بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت، لە هەولێر بەردی بناغەی زانكۆی بەریتانی نێودەوڵەتی دانرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.12.8، بە ئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەولێر بەردی بناغەی زانكۆی بەریتانی نێودەوڵەتی دانرا.
سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەرەپێدانی بە كەرتی زانست كردۆتە بەشێك لە كارە هەرە لەپێشینەكانی خۆی.
گوتیشی، ئێمە هەموو هەوڵێكمان داوە بۆ ئەوەی یارمەتیی پەروەردە و خوێندن و زانستە ئەكادیمییەكان و ناوەندەكانی بەرزی ئەكادیمی لە هەرێمی كوردستان بدەین. بەڵام بێ ئاگاش نین لەوەی كە كێشەمان هێشتا زۆرە.