هەولێر: راگەیاندنی میکانیزمی رەوانەکردنی نیشتیمانی بۆ پشتگیریکردنی کۆچبەران
هەولێر: راگەیاندنی میکانیزمی رەوانەکردنی نیشتیمانی بۆ پشتگیریکردنی کۆچبەران
ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە 8-12 -2022 لەسەر قەڵاتی هەولێر، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و هێمن قادر جێگری پارێزگار و بەرپرسی رێکخراوی ئای ئۆ ئێم و دکتۆر علی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و حوسێن کەلاری بەريوەبەری گشتیEJCC لەوەزارەتی ناوخۆ و سروە خان بەرێوەبەری ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکانی هەولێرو نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بۆ یەکەم جار لەعێراق و هەرێمی کوردستان میکانیزمی ڕەوانەکردنی نیشتمانی بۆ پشتگیریکردنی کۆچبەرانی گەڕاوە، کە لەڕێگەی EJCC پارێزگا بە هاوکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ و بەپشتیوانی دارایی یەکێتی ئەورووپا راگەیاند…
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە، کە هەولێر هەمیشە ئەو باوەشە گەرمە دەبێت، کە ئەو هاوڵاتیانە لە خۆ بگرێ کە بە هەر هۆکارێك بێت چوونەتە دەرەوەی وڵات و ئێستا دووبارە دەگەرێنەوە زێدی خۆیان، بۆیە ئەم سیستەمە بەکار خراوە تاوەکو وەك چاوساغ هاریکاریان بێت، دووپاتیشی کردەوە کە وەك پارێزگاری هەولێر پاڵپشتی لۆجستی هاوڵاتیانی خۆمان دەبین تاوەکو بەیەکەوە خزمەتی نیشتیمان بکەین…
شایەنی باسە میکانزمی رەوانەکرنی نیشتمانی، سیستەمێکە بۆ
رەوانەکردنی گەراوەکان بۆ خزمەتگوزارییە پێویستەکانی یەکگرتنەوە، دوای گەرانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان سیستەمی رەوانەکردنی بەخۆرایی و نهێنییەو هەر کەسێک لە دەرەوەی ولات گەراوەتەوە دەتوانێت دەستی پێیبگات لە رێگەی پەیوەندیکردن یان سەردانێکردنی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی هەولێر لەناو بارەگای پارێزگای هەولێر…