سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لەسەرۆکی هەنگاریا کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لەسەرۆکی هەنگاریا کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لەسەرۆکی هەنگاریا کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2022.12.9، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا کرد.

هەریەک لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ،
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، فەلاح مستەفا، راوێژکاری سەرۆکی هەرێم، یاوەریی سەرۆکی هەرێم بوون لە پێشوازیکردن لە سەرۆکی هەنگاریا لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.