سبەی لەهەولێر، پرۆژەی گۆڕینی بۆریی ئیفراز3 دەستپێدەكات

سبەی لەهەولێر، پرۆژەی گۆڕینی بۆریی ئیفراز3 دەستپێدەكات

سبەی لەهەولێر، پرۆژەی گۆڕینی بۆریی ئیفراز3 دەستپێدەكات

پرۆژەی ئیفرازی سێ‌ کە 40%ی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتیوانی شاری هەولێر دابین دەكات، بەهۆی سەرپێچی و زێدەڕۆیی لەسەر بۆرییەكە، چەند جارێك بۆرییەكە شكاوە و بۆ ماوەیەك بەشێكی زۆری دانیشتیوانی شاری هەولێر بێ‌ ئاو دەبوون، لەپێناو چارەسەری ڕیشەیی ئەو كێشەیە، كە گۆڕینی بۆریی هێڵی گواستنەوەی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێرە لە بۆریی (GRP)ی تیرە ( 1500)ملیمەوە بە بۆریی كاربۆن ستیل، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پرۆژەكە داوە كە بریتییە لە گوژمەی (20 ملیار و 842 ملێۆن و 500 هەزار و 600 دینار). كە بڕی (4 ملیار و 354 ملیۆن و 750 هەزار دینار) لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە خەرج دەكرێت‌، سبەی یەكشەممە 2022.12.11، قۆناغی یەكەمی پرۆژەی گۆڕینی بۆرییەكە لە وێستگەی ناوەندی مەرعودا بە درێژایی 2750 مەتر بە بۆری 1,5 مەتری بۆریی كاربۆن ستیل دەستپێدەكات تا دەگاتە 108 ی عەنكاوە لە كۆی ئەو 11 كیلۆمەترەی كە بۆرییە كۆنەكەی تێدا دەگۆڕدرێت.

دەستپێکردنی قۆناغی یەكەمی پرۆژەی پاراستنی هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئەو پرۆژەیە لەلایەن چەند ئەندازیارێكی شارەزای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر سەرپەرشتی جێبەجێكردنی دەکرێت، بەمەش گرفتی شكانی ئەو بۆرییە لەو شوێنە چارەسەر دەكات و دەبێتە هۆی پەرەپێدانی پرۆژەكە و پرۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان باشتر دەبێت.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2022.12.10