باڵێۆزی یۆنان له عێراق: هه‌ولێرگۆڕانكاری نه‌وعی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ
باڵێۆزی یۆنان له عێراق: هه‌ولێرگۆڕانكاری نه‌وعی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 11_12_2022 پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو" له دیوانی پارێزگادا پێشوازی له باڵێۆزی یۆنان له عێراق جۆرجێۆس ئەلمانۆس و كونسلی گشتی یۆنان له هه‌رێمی كوردستان ستاڤرۆس کریمیس كرد.
له گفتوگۆیه‌كدا باڵێۆزی یۆنان له عێراق" خۆشحاڵی خۆی به‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت ده‌ڕبڕی و ستایشی پارێزگاری هه‌ولێری كرد و به پارێزگارێكی كارا ناوی برد. دووپاتیشیكرده‌وه، كه هه‌ولێرو شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان" گۆڕانكاری نه‌وعی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن" بۆیه به‌لایه‌وه سه‌یر نییه" كه‌وا به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق هه‌فتانه بۆ پشوو وه‌رگرتن ده‌گه‌رێنه‌وه شاری هه‌ولێر.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه" كه‌وا مەبەستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌ولێر زیاتر به‌هێزكردنی كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی بووه له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌رهه‌مداریان له‌گه‌ل به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه و له‌م نزیكانه‌ش شاندێكی حكومه‌تی یۆنانی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له بواری كشت‌وكال و گه‌شت و گوزار واژۆ ده‌كه‌ن .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو" وێرای به‌خێرهێنانی گه‌رمی شاندی میوان" په‌یامی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی ئاراسته‌ی باڵێۆزی یۆنان له عێراق كردوهیوای خواست له كار‌و ئه‌ركه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بێت وهه‌روه‌ها كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌تی شاری هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بۆ شانده‌كه شیكرده‌وه".
پارێزگاری هه‌ولێر" دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌وان هیواخوازن حكومه‌تی یۆنان په‌یوه‌ندییه‌كانی له ئاستی دبڵۆماسی به‌رزبكاته‌وه‌و هه‌نگاو به‌ره‌و كاری بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی پیاوانی كار بهاوێژێ" .
باڵێۆزی یۆنان له عێراق و كونسلی گشتی یۆنان له هه‌رێمی كوردستان دووباره سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێریان كرد" كه له نزیكه‌وه گه‌نگه‌شه‌یان له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی هاوبه‌شكرد…
له دیداره‌كه‌داهه‌ردووك لا به بایه‌خه‌وه باسیان له زه‌مینه‌سازی قولتركردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كرده‌وه" به جۆرێك له خزمه‌تی به‌رژوه‌ندی هه‌ردوو گەلی كورد‌و یۆنان بێت...