لە هەولێر.. سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە زانای كورد دكتۆر فەریاد فازیل عومەردا كرد

لە هەولێر.. سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە زانای كورد دكتۆر فەریاد فازیل عومەردا كرد

لە هەولێر..
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە زانای كورد دكتۆر فەریاد فازیل عومەردا كرد" كه‌ لەلایەن پارێزگاى هەولێر و ئه‌كادیماى كوردى، زانكۆی سەڵاحەدین ڕێكخرابوو

ئەمڕۆ دووشەممە 2023.1.23، بەئامادەبوونی ڕێزدار نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە وەزیرە بەڕێزەکان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و پارێزگارانی سلێمانی، هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسان و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ودهۆك ونووسه‌رو پسپۆڕانی زمانی کوردی و مامۆستایان زانکۆ، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەسەرپەرشتی پارێزگای هەولێر و ئەکادیمای کوردی و زانکۆی سەڵاحەدین لە ڕێورەسمێکی شایسته‌دا لەپای ئەو خزمەتە گەورەیەی پێشکەش بەزمان و وێژە و مێژووی کوردناسی کردووە" خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە زانای کورد دكتۆر فەریاد فازڵ عومەر كرا.
مه‌راسیمه‌كه‌ به خوله‌كێك وه‌ستان بۆ شاد كردنی رۆحی شه‌هیدانی كوردو كوردستان ده‌ستیپێكرد" دواتر ‌ چه‌ند پارچه‌ مۆسیقایه‌كی ره‌سه‌ن پێشكه‌شكرا..
ئومێد خۆشناو وتاری به‌خێرهێنانی به‌ناوی ڕێكخرانی مه‌راسیمه‌كه‌ (ئه‌كاديماى كوردى، زانكۆی سەڵاحەدین و پارێزگاى هه‌ولێر) پێشكه‌شكردو ئینجا ڕێزدار نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتاری خۆی پێشكه‌شكردو تێدا ڕێزلێنان لە توانا و بەهرە و بەرهەمی هەر زانا و داهێنەرێکمان، ڕێزگرتنە لە ناسنامە و مێژووی گەلەکەمان. وەفادارییە بۆ هەموو ئەو ماندووبوون و تێکۆشانەی کەسانی دڵسۆز و خۆشەویست، كە لەپێناو خزمەتکردنی گەل و نیشتمانەکەیاندا، لە هەر بوارێکدا، له‌ هه‌ر كوێ بێت، پێشکەشیان كردووه‌.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: كه‌ دکتۆر فەریاد، یەکێکە لەو ناوە دیارانەی کە دڵسۆزانە، خزمەتێکی به‌رچاوى بە گەل و نیشتمانەکەی کردووە. زیاتر لە نیو سەدە، بە شیعر و وتار، توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی، وانەگوتنەوە، وەرگێڕان و پرۆژەی ڕۆشنبیری، بەردەوام بووە لە پاراستن و خزمەتکردنی زمان و فەرهەنگ و مێژووی گەلەکەمان.
له‌ كۆتایشدا دکتۆر فەریاد فازیل عومەربه‌‌ چه‌ند په‌یڤێك وێرای ستایشی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وهه‌موو دڵسۆزانی كورد" وته‌كه‌شی به‌ گێرانه‌وه‌ی ئه‌زموونی خۆی و په‌رۆشی بۆ یه‌كگرتووی ناو ماڵی كوردی ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.
شایه‌نی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی بە كوردناسی و زێدی خۆی کردووە، سەرۆکی ئەڵمانیا، (خەڵاتی لێهاتوويی) بە دکتۆر فەریاد فازیل عومەر بەخشی‌، کە تاکە خەڵاتە ئەڵمانیا بەکەسێکی دەبەخشێت خزمەتی کلتووری، مرۆڤایەتی کردبێت، واتە خەڵاتەکە هەم زانستی و ئەکادیمیە، هەم مرۆڤایەتییە…
دکتۆر فەریاد فازڵ عومەر مامۆستای زانکۆیە لە بەرلین و زیاتر لە نیو سەدەیە لە زانکۆی ئازاد لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کار دەکات و خزمەتی زمان و ئەدەب و مێژووی کوردی کردووە و دەیان بەرهەم و توێژینەوەی دەربارەی کوردۆلۆژیا بڵاوکردۆتەوە …..