لە هەولێر... ساڵیادى کۆچى دوایى ماملێ کرایه‌وه‌

لە هەولێر... ساڵیادى کۆچى دوایى ماملێ کرایه‌وه‌


رۆژی دووشەممە 2023.1.23، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی رێکخراوە جەماوەرییەکانی پارتی و
بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2ی پارتی و د.عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و ئاری نانەکەلی، جێگری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و هونه‌ردۆستان و بنه‌ماڵه‌کەى، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى هەولێر بە هاوئاهەنگى ڕێکخراوى پەرەپێدانى کارى ڕاگەیاندن له‌ هۆڵى پیشەوا لە شارى هەولێر یادى 24 ساڵیادى کۆچى دوایى گۆرانیبێژ و هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان محەمەدی ماملێ کردەوە.

له‌ یاده‌که‌دا جگە لە پێشکەش کردنی چه‌ندین وتار، چه‌ند به‌رهه‌مێکى هونه‌رى محه‌مه‌دى ماملێ و خەڵات بەسەر ژمارەیەک کەسایەتی و هونەرمەند پێشکه‌شکران.

جێگەى باسە، گۆرانیبێژ و هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان محەمەدی ماملێ لەدایكبووی دووی حوزەیرانی 1925یە و لە 13ی كانوونی دووەمی 1999 كۆچی دوایی كرد، گۆرانبێژێكی ناوداری كوردە و خەڵكی مەهابادە.