پارێزگاری هەولێر و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان، سەردانى کارگەی صافیە (خیرات الشرق)یان كرد

پارێزگاری هەولێر و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان، سەردانى کارگەی صافیە (خیرات الشرق)یان كرد

پارێزگاری هەولێر و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان، سەردانى کارگەی صافیە (خیرات الشرق)یان كرد
لە سەر ڕاسپاردەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پێداویستى خزمەتگوزاریى و چۆنیەتی کار و بەرێوەچوونی کارگەکانى وەبەرهێنانى بیانى و ڕەوشی بەبازارکردنی کاڵاکانیان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.1.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د. محەمە‌د شوکرى، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حکومه‌تى هه‌رێم، بە یاوەرى خالید ئەلشەمرانی، جێگری سەرکونسڵی عەرەبستانى سعودییە لە هەولێر، سەردانى کارگەی صافیە (خیرات الشرق)یان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە بەڕێوەبەرى گشتیى وەبەرهێنانى هەولێر ئامادەی بوو، لە نزیکەوە لە پێداویستى و کێشە و کەم و کوڕیی و ئەو خزمەتگوزاریانەى کە پێویستە حکومەتى هەرێم بۆیان دابین بکات کۆڵییەوە و ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ چارەسەرکردنیان.
پاشان هێڵی بەرهەمهێنانی کارگەکە و چۆنیەتی کارکردن و جۆرو ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە و کۆگاکانى کارگەکەیان بەسەر کردەوە و لە نزیکە لەگەڵ کرێکاران باسیان لەشێواز و چۆنیەتی کارکردنیان کرد.