رێكخراوێكی ئهمهریكی پڕۆژهیهك بۆ پشتیوانی جووتیاران ئهنجام دهدات
رێکخراوی WHHی ئەمهریکی پڕۆژەیەک بۆ پشتیوانی جووتیاران لەپارێزگای هەولێر ئەنجام دەدات.
لە دیوانی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان رێکخراوی WHHـی ئەمهریکی و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، بەئامادەبوونی هەریەک لە سروە رهسووڵ بەڕێوەبەری EJCC پارێزگا، سهید هێمن بەڕێوەبەری گشتی کشوکاڵی هەولێر، عهبدولستار ئاغا بەڕێوەبەری ناحیەی قووشتەپە و کاروان کامل بەڕێوەبەری ناحیەی شەماک ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا ووردەکاری پڕۆژەکە تاوتوێکراو پێداویستییە هاوشێوەکان بەهۆی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا خرانەڕوو، شایانی باسە ڕێکخراوی WHHی ئەمهریکی پڕۆژەیەک کە پشتیوانی لە 165 جووتیار دەکات لەهەردوو ناحیەی قووشتەپە و شەمامک بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێرو یەکەکارگێڕیەکان ئەنجامی دهدات.
بۆ کەمکردنەوە و خۆگونجاندن لەگەڵ کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و کارەساتە نەخوازراوەکان، پڕۆژەکە بەرزکردنەوەی تواناکان و دابینکردنی کەلوپەلی پێویست لەخۆی دەگرێت و بڕی 800,000$ بۆ شەش پارێزگا لەو پڕۆژەیە لە عیراق تەرخان کراوە.
رێکخراوی ناوبراو لە لافاوەکانی پارێزگای هەولێریش پشتیوانی پارێزگای هەولێربوون بەو هۆیەشەوە سوپاس و پێزانینی بەڕێز پارێزگاریان پێشکەشکرا.