غازی غەفوور کاراکتەرێکی ديارى هونەری شارى هەولێر کۆچی دوایی کرد…

غازی غەفوور کاراکتەرێکی ديارى هونەری شارى هەولێر کۆچی دوایی کرد…


بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی و خانەوادە و كه‌س و كار و دۆست و هەڤاڵانی هونەرمەند و ژمارەیەکى زۆر لەهونەرمەندان، درەنگانی شەوی رابردوو، هونەرمەندی دیاری درامای شاری هەولێر غازی غەفور کۆچی دوایی کردو لە گۆرستانی شێخ ئەحمەد بە خاك سپێردرا…
شایەنی باسە غازى غەفوری هونەرمەند خودان بەهرەو توانستی خورسک بوو لە هونەری نواندندا ….
ئەگەرچی ئەکتەرێکی ئەکادیمی نەبووە، بەڵام توانیبووی سوود لەو توانست و بەهرە خورسکەی ببینێ و لەزۆرینەی ڕۆڵەکانیدا بەکاری بێنێ، بەتایبەت لەشانۆو دراماو سینەمادا.
ئەوانەی( غازی)یان وەک ئەکتەر ناسیووە، دەزانن ئەو لەڕووی جەستەو دەنگ و ئیلقاوە ،پڕە لەتوانستی سروشتی گەرم، دەزانن کە کاراکتەرەکانی، هەمیشە لەخودی خۆی نزیکن، دۆستایەتی و لێک تێگەیشتن و ئاوێزان بوونیان لەگەڵ یەکدا زۆرە. بە داخەوە درەنگانی شەوی رابردوو بە هۆی نەخۆشی کۆچی یەکجارەکی لێ كردين…