بەڕێز بنه‌ماڵه‌ی هونەرمەند "غازی غەفوور"
بەڕێز بنه‌ماڵه‌ی هونەرمەند "غازی غەفوور"
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی دیاری شارەکەمان له بواری دراما و شانۆ و سینه‌ما (غازی غه‌فوور)-مان پێگەیشت.
غازی غه‌فوور جگە لەوەی هونەرمەندێکی دیاری شارەکەمان بوو، یەکێک بوو لە ئه‌كته‌رە هەر بە تواناکانی بواری شانۆ و دراما و سینه‌ما و ئەستێرەیەکی دیاری نێوەندی ڕۆشنبیری کوردی، بەداخەوە لە دەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و كه‌س و كار و دۆست و هەڤاڵانی و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین سەبر و ئارامی و دڵنەوایی بەهەموو لایەک بدات و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.1.26