کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەماهەنگی ڕێکخراوەکان ئەنجامدرا
رۆژی چوارشەممه، 25/1/2023 بە ئامادەبوونی حسێن کەلاری، بەڕێوەبەری گشتی ناوەند بەوەکالەت و سروە رسول بەڕێوەبەری EJCC و بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری دەزگای خێرخوازی بارزانی و UNHCR و IOM، WFP، ICRS، PWJ، UNAMI، ماڵی شنگال، DRC و ـTDHی ئیتاڵی و چەندین ڕێکخراوی تر، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرەتا لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی پوختەیەک لەسەر باروودۆخی مرۆیی لەئێستاداو کێشەو گرفتەکان لەبەردەم گەڕانەوە، چارەسەریەکان خرانە ڕوو، دواتر پوختەیەک لەلایەن کارگێڕی کەمپ لەسەر باروودۆخی کەمپەکان خرایەڕوو و پاشان سەرنج و تێبینی ڕێکخراوەکان و پلانەکان و هەنگاوەکانی داهاتوو خرانە بەرباس و لێکۆڵینەوە.