پارێزگاری هەولێر سەردانی شارەوانى کەسنەزانى کرد
ئەمڕۆ پێنجشەمە 2023.1.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و سەرتیپ خالید، بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانیەکان، سەردانی شارەوانى ناحیەى کەسنەزانى کرد و سەرجەم هۆبە و بەش و یەکەکانى بەسەرکردەوە و دەستخۆشى لە بەڕێوەبەر و ئەندازیار و فەرمانبەران کرد بۆ ئەنجامدانى کارەکانیان و خزمەتکردنى هاوڵاتییان.