له عه‌نكاوه به‌ردی بناغه‌ی كڵێسه‌یه‌كی نوێ دانرا
له عه‌نكاوه به‌ردی بناغه‌ی كڵێسه‌یه‌كی نوێ دانرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.1.26، بە ئامادەبوونى د.پشتیوان سادق، نوێنەرى سەرۆکى حكومه‌تی هه‌رێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئانۆ جەوهەر، وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن و سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى و قائیمقامى قەزایى عەنکاوە و ژمارەیەکى تر لە كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كانی كریستیان و به‌رپرسانی ئیداری، لە مەراسیمێکدا لە عه‌نكاوه، به‌ردی بناغه‌ی كڵێسه‌ی یه‌كێتی كریستیانی ئینجلیی دانرا.