قیڕتاوکردنى پڕۆژەى فراوانکردنی ڕێگای کۆڕێ – شەقڵاوە
قیڕتاوکردنى پڕۆژەی فراوانکردنى ڕێگای دەربەندی کۆڕێ - شەقڵاوە بە درێژى (850) مەتر و پانى (11) مەتر بە چینى ستاپلایزەر فەرشکراوە و سەرجەم پەیژەکانى بەشى باشووری بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى دوو ڕێیانى (کۆڕێ - شەقڵاوە - هەولێر)یش تهواوکراوە.
پڕۆژەى دروستکردنى بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى لە دوو ڕێیانى (کۆڕێ - شەقڵاوە - هەولێر) لەگەڵ یەکخستن و فراوانکردنى ڕێگای دەربەندی کۆڕێ - شەقڵاوە، کە بە گوژمەى (40 ملیار دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى ڕێگا و بانى هەولێر و بەشێوەى بەڵێندەرایەتى دەستى پێککراوە، پڕۆژەیەکی ستراتیژی گرنگى شاری هەولێرە و بەشێوە و شێوازێکى مودێرن و سەردەمیانە دەست بەجێبەجێکردنی کراوە، بەتەوابوونی جگە لەوەی سودێکى زۆرى دەبێت بۆ هاوڵاتییان و خەڵکى ناوچەکە بەگشتیى، قەرەباڵغى و ڕوداوەکانى هاتۆچۆش لەم ڕێگا سەرەکی و ستراتیژییە کەمدەکاتەوە.